واشنتۆن یەکەم وێنە و ڤیدیۆی ئەو هێرشەی بڵاوکردەوە کە تیـادا ئەبو بەکر بەغدادی کوژرا

سوپای ئەمریکا گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە لە کاتی هەڵکوتانە سەر ئەو کۆمەڵگایەی کە بەغدادی خۆی تێدا حەشار دابوو لە باکووری سوریا و لەم گرتەیە دا سەربازانی ئەمریکا بە دیار دەکەون لە کاتی ڕوبەڕوبوونەوەیان لەگەڵ چەکدارەکانی داعش کە پارێزگاریان لـە حەشارگەی بەغدادی دەکرد و ناچار بەغدادی بەرەو تۆنێلێك چوو لە شوێنی حەوانەوەی بەر لەوەی خۆی بتەقێنێتەوە لـــە ڕێگای پشتێنەیەکی بۆمبڕێژکراو.

پاش کۆتایی ئۆپەراسیۆنەکە سەربازانی ئەمریکا شوێنەکەیان بە تەواوی تەقاندەوە و لەم بارەیەوە فەرماندەی سەرکردایەتی ناوەندی سەربازی ئەمریکا کێنیث ماکێنزی گوتی شوێنەکە لە دوای خاپورکردنی وەك پارکینگێکی ئۆتۆمبێل لێهاتووە کە چەند چاڵێکی تێدایە و ڕاشیگەیاند تەنها دوو منداڵ لەم کردەوە دا کوژراون هەروەها چوار ژن و پیاوێکی دیکە کوژران کە پشتێنەی بۆمبڕێژ کراویان لە پشت بوو.

سەرچاوە : BBC العربیە

 

Back to top button