کوژراوێك و دەیان بریندار لە خۆپیشاندەران لە هەوڵێکیـان بۆ پەڕینەوە لە پردی سنك لە ناوەڕاستی بەغـدا

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند کەسێك بەناوی کەڕاڕ جەمیل عەگیلی کوژرا و بە دەیان خۆپیشاندەری دیکە بریندار بوون لە کاتی هەوڵ دانی خۆپیشاندەران بۆ پەڕینەوە لە پردی سنك بەمەبەستی گەیشتن بە ناوچەی سەوز.

هەروەها گەواهیدەران گوتیان چەندین جار هەوڵ درا بەربەستەکان بشکێنـن بۆ پەڕینەوە لە پردی سنك لە ناوەڕاستی بەغدا بەڵام هێزە ئەمنیەکان بە دەست درێژی گوللە و بۆمبی فرمێسك ڕێــژ هەوڵـــی خۆپیشاندەرانی شکست پێ هێـنا و لەلای خۆیانەوە کۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ ڕایگەیاند لە ڕێکەوتی 25 – 30 تشرینی یەکەم زیاتر لـە 100 کەس کوژران و 5500 کەسیش بریندار بوون.

سەرچاوە : شەفەق نیوز

 

Back to top button