پەكەكە بەرپرسیارێتی تەقينەوەكانی ئەستەنبۆلی گرتە ئەستۆی خۆیی

خواكوڕك

ئاژانسی فرات ئەنەفە ئۆرگانی فەرمی پارتی كرێكارانی كوردستان( پەكەكە)، راگەیاندراوی تاك لەبارەی تەقینەوەكەی ئیستەنبۆل بڵاو كردەوە كە تێیدا هاتووە، گەلی تورک ئامانجی ئێمە نین، تیمی تۆڵەسێنی ش.تیرەژ چالاکییەکی زۆر وردیان ئەنجامدا، بەڵام چاوەڕێی ژیانێکی ئارام نەکەن لە تورکیا لەکاتێکدا دەستبەسەری سەرۆک ئاپۆ بەردەوامە، فاشیزمی ئاکەپە-تورکیا هەموو رۆژێک لەسەر خاکی کوردستان ئەشکەنجە بدات، سوکایەتی بە جەستەی کچە گەنجەکان بکرێت و منداڵان کۆکوژ بکرێن. دەبێت گەلانی تورکیا داوای وەستاندنی ئەم فاشیزمە بکەن، چونکە تەنیا ئاکەپە بەرپرسە لەم کابوسە”، هەروەها دەلێت هەڵۆکانی ئازادی کوردستان بانگەشەی ئەوەی کردووە، لە تەقینەوەکاندا، کە لەلایەن دوو خۆکوژەوە ئەنجامدراون، زۆرتر لە 100 کەس کوژراون و لە رۆژانی داهاتووشدا ناوی خۆکوژەکان بڵاودەکەنەوە.

شه‌وی رابردوو دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ شاری‌ ئیسته‌نبوڵی‌ توركیا روویاندا و به‌وته‌ی‌ سلێمان سۆیلو وه‌زیری ناوخۆی توركیا، “به‌پێی دوایین زانیاری ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی هێرشه‌ قێزه‌ونه‌كه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ شه‌هید بوون گه‌یشتووه‌ته‌ 38 كه‌س كه‌ 30یان پۆلیس و كارمه‌ندی ئاسایشن و حه‌وتیان هاووڵاتی مه‌ده‌نی و یه‌كێكیشیان تا ئێستا نه‌توانراوه‌ ناسنامه‌كه‌ی دیاری بكرێت”.

شایانی باسە رێكخراوی هەڵۆكانی ئازادی تاك لە 15ی شوباتی 1999 دامەزراوە، لەكاتی گیرانی عەبدولڵا ئۆجەڵان لە لایان كۆی سەركردەكانی پەكەكە ئەو رێكخراوە بریاری لێدرا، دوا لە میدیاكان وایان پێشاندا كە لەئەوان جودا بۆتۆەوە بەڵام هەم ئایدۆلۆژی و رێكخستنی و سیاسی و رێبەری سەر بە پەكەكەن، لە لقی جیاوازی پەكەكە دا خۆیان دەبینەوە.

چاڵاكیەكانی تاك لە چەند ساڵی رابردوو

لە 22-6-2010 پاسێكی گواستنەوەی سەربازییان تەقاندەوە و لەئاكامدا 4 سەرباز و كەسێكی سڤیل گیانیان لەدەستدا.

لە 31-10-2010 لە تەقسیمی ئیستەنبوڵ تەقینەوەیەكیان ئەنجامدا و لە ئاكامدا 32 كەس برینداربوون، بەڵام دوای 4 رۆژ تەقینەوەكەی لەئەستۆگرت.

لە 20-9-2011 دا لە مەیدانی كزڵای ئەنقەرە تەقینەوەیەكیان ئەنجامدا، لەئاكامدا 3 كەس كوژران و 34 كەسی دیكە برینداربوون، بەڵام دوای 2 رۆژ تەقینەوەكەیان لە ئەستۆگرت.

لە 23-12-2015ـشدا لە فڕۆكەخانەی سەبیحەگۆكچەنی ئیستەنبوڵ هێرشێكیان ئەنجامدا و لە ئاكامدا كەسێك كوژرا، بەڵام دوای 2 رۆژ هێرشەكەی لەئە ستۆگرت.

بەشێك لە ئەندامەكانی TAK، پێشتر لەنێوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)دا بوون، بەڵام بە باڵی یاخی پەكەكە خۆیان دەناسێنن.

Back to top button