ئاماری پێنج رۆژی خۆپیشاندانه‌كانی عیراق 100 كوژراو و پێنج هەزار و 500یش بریندارن

خۆپێشاندان بەردەوامە، لەگەڵ ئەمەشدا هێزی چەكداری میلیشیاكان و حزبەكان بە توندی رووبەڕوویان دەبنەوە. كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ دەڵێ، لە چەند رۆژی رابردوو 100 خۆپێشاندەر كوژراون و پێنج هەزار و 500ـی تریش بریندار بوونە.
به‌پێ ئاماره‌كانی پێنج رۆژی رابردوی خۆپیشاندانه‌كانی عیراق، تائێستا 100 خۆپشانده‌ر كوژران و 5 هه‌زاری دیكه‌ش برینداربون، هه‌ر له‌و پێنج رۆژه‌شدا 399 كه‌س ده‌ستگیركراون و 343یان ئازاد بوون و زیانیش به 98 بینا له موڵكی گشتی و تایبه‌ت گه‌یشتوه.
كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ راشیگه‌یاندوه ژماره‌ی به‌شداربونی هاوڵاتیان له خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدای پایته‌خت زیادی كردوه و ئێستا سه‌ندیكا و كۆمه‌ڵه و رێكخرا و زانكۆ و خوێندگه و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و خێزانه‌كانه عیراقییه‌كانیش له خۆپیشانداندا به‌شدارن.
كۆمسیۆنه‌كه داواشی له خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان كردوه خۆیان له به‌ریه‌ك كه‌وتن به‌دوور بگرن و ته‌واو پابه‌ندبن به هێمنی و لایه‌نی ئاشتیخوازانه‌ی ناڕه‌زاییه‌كان بپارێزن.
رۆژی هەینی 25ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، خۆپیشاندانەکان لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عیراق دەستیپێکردەوه، ئه‌م خۆپشاندانه‌ش درێژكراوه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه بوو كه بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین دژی گه‌نده‌ڵی و نه‌بونی هه‌لی كار و خزمه‌تگوزاریی پێویستی سه‌ریهه‌ڵدا و تیایدا زیاتر له 100 كه‌س كوژران و نزیكه‌ی چوار هه‌زاری دیكه‌ش برینداربون.