لە دوای ڕەخنەگرتن لە سەرۆكی وڵاتەكەی .. ئەردۆگان ئەندامێك لە حیزبی داد وگەشەپێدان دەردەکات

مستەفا یێنرۆغلۆی تەمەن 44 ساڵ لە تویتێکی تایبەت دا لە تۆری كۆمەڵایەتی  توێتەر ڕوونی کردەوە کە دەست لەکار کێشانەوەی خۆی لە حیزبی داد و گەشە پێدان پێشکەش کردووە پاش ئەوەی لە لایەن ئەردۆگان ڕابەری حیزبەکەی ناچار کراوە و ئەم هەنگاوەش لە دوای ئەوە هات کە یێنرۆغلۆ ڕەخنەی لە سیاسەتی حیزب و سەرۆکەکەی گرتووە و گوتیشی لە ماوەی دوو سێ ساڵی ئەم دواییە دا هەستی بە بێزاری کردووە لە نێو حیزبەکەی”.
 
ئەمە یەکەم جارە ئەندامێك لە حیزبی دەسەڵاتدار لەوەتەی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی ساڵی 2018 دەست لەکارکێشانەوەی لە حـیزب پێشکەش دەکات و شایەنی باسە یێنرۆغلۆ ئەندامی ئەنجوومەنی جێ بەجێ کارە لە داد و گەشە پێدان، بەڵام لەو ماوەیەی دوایی دا ئامادەی هیچ کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنەکە نەدبوو پاش ئەوەی بێ هیـوا بـوو لە بوونی گۆڕانکاری لە سیاسەتی حیزب
 
سەرچاوە : سکای نیـوز
Back to top button