له سه‌ری كانی رۆژئاوای كوردستان شه‌ڕ له نێوان سوپای توركیا و سوریا روویدا
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی شه‌ڕ و نائارامیه‌كانی رۆژ ئاوای كوردستان كه به هۆی هێرشی داگیركاری توركیا درووست بووه، میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویانكردۆته‌وه كه شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی سوپای سوریا و هێزەکانی تورکیادا لەنزیک سنووریی شاری سه‌ری كانی له رۆژئاوای كوردستان ڕوویداوە.
رووبه‌روو بوونه‌وه‌كان دوای ئه‌وه هاتن كه ئەنقەرە گوتبووی: مافی خۆیەتی هێرشێکی دیکە دژی یه‌په‌گه لەسەر سنوور ئەنجام بدات.
هه‌رچه‌ند دەزگاکانی ڕاگەیاندن هیچ وردەکارییەکی دیکەیان له‌باره‌ی ئه‌و تێكهه‌ڵچوونه نه‌خستووه‌ته‌ڕوو، بەڵام چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا کە لەلایەن تورکیاوە پشتیوانیان لێدەکرێت، ئاشكرایان كردووه كه لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، پێکدادانی پچڕ پچڕیان لەگەڵ هێزەکانی سوپای سوریادا هه‌بووه.