به‌ هۆی بوومه‌ له‌رزه‌ له‌ فلیپین سه‌دان كه‌س بوونه‌ قوربانی

له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگ سێ جار بوومه‌له‌رزه‌ رۆژئاوای فلیپین بهه‌ژێنێت و دواترینیان به‌به‌ره‌بیانی ئه‌مڕۆ روویداوه‌ كه‌ زیانی گیانی و ماددی به‌ دوای خۆیدا هێناوه‌.

ناوه‌ه‌ندی لێكۆلینه‌وه‌ی جیلۆلۆجی ئه‌مریكا له‌ باره‌ی رووداوه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ به پله‌ی شه‌ش پۆینت پێنج پله‌ی رێخته‌ر به‌ دووری ده‌ كیلۆمه‌تر و به‌ قولی شه‌ش میل له‌ نزیك شارۆچكه‌ی كیستانی وڵاتی فلیپین روویادوه‌.

هه‌روه‌ها نوسینگه‌ی به‌رگری شارستانی فلیپین له‌ باره‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌، به‌ هۆی بوومه‌له‌رزه‌ لانی كه‌م هه‌شت كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌و دوو كه‌س بێ سه‌رو شوێنن و نزیك به‌ سێسه‌د و نه‌وه‌د و پێنج كه‌س بریندار بوونه‌، هه‌روه‌ها زیاتر له‌ دوو هه‌زار و حه‌وسه‌د خانو قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه‌ زیانیان پێگه‌یشتووه‌.

شایه‌نی باسه‌ له‌ شانزه‌ی مانگ بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه به‌ پله‌ی شه‌ش پۆینت سێ‌ له‌ فلیپین روویدا به‌ هۆیه‌وه‌ حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا و دووسه‌د كه‌ش بریندار بوون و زیاتر له‌ حه‌وت هه‌زار خانوو زیانیان پێگه‌شیت.

Back to top button