دوێنێ شەو چی لەسلێمانی روویدا ..بۆچی هێلیكۆپتهرێكی نهناسراو دەسوورایەوە

دوێنێ شەوی چوارشەم لە سەر پێنج شەممە، دوو كاتژمێر هێلیكۆپتهرێكی نهناسراو بەسەر ئاسمانی سلێمانی دا سوراونەتەوە، هەر بەگوێرەی زانیاریەكان هێزە ئەمینەكانی شارەكە لەو بارەیەوە هیچ زانیاریەكیان بڵاو نەكردۆتەوە”.
شەوی 30 لەسەر 31ی ئۆكتۆبەر دوو كاتژمێر هێلیكۆپتهرێكی نهناسراو بەسەر ئاسمانی سلێمانی دا سوراونەتەوە، ئەمەش ترس و دڵە راوكێی لەلای خەڵك دروست كردووە، چەنكە هیچ زانیاریەك لەبارەی ئەو فرۆكەیە نەبووە، لەلا خۆیەوەش دانا محهمهد بهڕێوهبهری ڕاگهیاندنی فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتی سلێمانی رای گەیاند” ئاگادار نهكراونهتهوه كه هیچ هیلیكۆپتهرێك ئهمشهو به ئاسمانی سلێمانیدا هاتوچۆ بكات و هێشتایش له حاڵهتێكی نا ئاسایی ئاگادار نهكراونهتهوه.
هۆكاری ترس و دڵەراوكێی خەڵك بەهۆی ئەو رەوشە خراپەی ئەمنی شاری سلێمانیەوە، دروست بووە بەڵام بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە” شاندێکی ئێرانی بە سەرۆکایەتی جێگری قاسم سلێمانی شەوی 30ی لەسەر 31ی ئۆكتۆبەر بە ھەلیکۆپتەر گەیشتنە شاری سلێمانی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق و ھەندێک کەسایەتی نزیک لە ئێران”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان دانووستاندنەكان لەگەڵ هەریەكە لە بافل تاڵەبانی و لاهور جەنگی و ئاراس جەنگی و بەرهەم ساڵح ئەنجام دراوە، بەڵام تا ئەم چركە ساتە هۆكاری ئەم كۆبوونەوەیە ئاشكرا نەكراوە”.
سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن لەدوای كۆبوونەوەكە لەگەڵ جێگری قاسم سلێمانی شەڕێكی تووند كەوتۆتە نێوان بافل تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی چونكە دوای كۆبوونەوەكە قوباد و بافل بە تەڵەفۆن قسەیان كردووە، لە تەلەفۆن بۆتە شەریان”.
سەرچاوەكان باس لەوەش دەكات كە قوباد تاڵەبانی بە بافلی گوتووە چیتر خانەوادەكەمان بەم رێكەوتنانە ناشرین مەكە بەڵام نەزانراوە رێكەوتنەكە چیی بووە و دیسان ئەم گروپە كە تۆمەتباری سەرەكی فرۆستنی كەركووكن بەتەمای چ رێكەوتنێكن”.