كاروانێكی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتنه‌ سنوره‌كانی نێوان رۆژئاوای كوردستان و توركیا له‌ ناوچه‌ی ترپه‌سپی

 

دوای ئه‌وه‌ی هێزێكی 500 سه‌ربازی ئه‌مریكا گه‌ڕایه‌وه‌ رۆژئاوای كوردستان، ئه‌مڕۆ به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ یه‌كه‌یه‌ی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ گه‌ڕانه‌وه‌ نزیك سنوره‌كانی توركیا.

به‌ پێی چه‌ند وێنه‌یه‌ك هێزێكی سوپای ئه‌مریكا و هه‌سه‌ده‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ گوندی شه‌لومێ له‌ باشوری خۆرهه‌ڵاتی ترپه‌سپی له‌ سه‌ر سنوری توركیا و رۆژ ئاوای كوردستان.

چونی ئه‌و هێزه‌ی ئه‌مریكا و یه‌په‌گه‌ بۆ جاری یه‌كه‌مه‌ له‌ شێوه‌ی ده‌وریه‌یی سه‌ربازی بچنه‌ ئه‌و ناوچانه‌ دوای هێڕشی داگیركاری سوپای توركیا بۆ سه‌ر رۆژ ئاوای كوردستان.

 

 

 

Back to top button