له‌ رۆژئاوای كوردستان سێ ته‌قینه‌وه‌ روویدا ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی سڤیل شه‌هید و بریندار بوون

 

دوای ئه‌وه‌ی‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ بازاری هالی شاری عه‌فرین ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ رێگگای ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك روویدا كه‌ له‌ ئه‌نجامدا 15 كه‌س كوژران و 10 كه‌سیش بریندار بوو، چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ له‌ رۆژ ئاوای كوردستان روویاندا.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای دوی چه‌ند كاتژمێڕێك له‌ ته‌قینه‌وه‌یكه‌ی عه‌فرین ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ له‌ شاری حه‌سه‌كه‌ی رۆژ ئاوای كوردستان روویدا له‌ ئه‌نجامدا پێنج كه‌س بریندار بوون ، سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك ئاشكراشی كردووه‌ كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ گه‌ره‌كی سالحیه‌یی حه‌سه‌كه‌ روویدا و جگه‌ له‌ زیانی گیانی زیانی زۆری ماددی لێكه‌وتۆته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ ناوچه‌ی تلته‌مه‌ر ته‌قینه‌وه‌یك له‌ رێگای بۆمب روویداوه‌ هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه‌ نه‌بووه‌.

شایه‌نی باسه‌ له‌ دوای داگیركاری توركیا له‌ رۆژ ئاوای كوردستان بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌منی له‌ ناوچه‌كه‌دا دروست بووه‌ له‌ هه‌فته‌یه‌كدا 9 ته‌قینه‌وه‌ روویانداوه‌ كه‌ سێ ته‌قینه‌وه‌ له‌ رێگای ئۆتۆمبێلی بۆمب رێژكراوه‌وه‌ ئه‌نجامدراون.

Back to top button