رێكخستنەوەكانی هێزی پێشمەرگە بەچاودێری ورد هاوپەیمانان بەرێوە دەچێت

بەگوێرەی زانیاریەكان بریارە ژمارەیەك لیوای پێشمەرگە پێكبهێنرێن و لە رووی چەك و تەقەمەنی و پێداویستی سەربازیەوە، پڕچەك بكرێت”.

لەو بارەیەوە سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگەش لە پەرلەمانی كوردستان  رایگەیاندووە” لیژنەی پێشمەرگە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە كردووە بۆ ئەوەی ئاگادار بین لە پڕۆسەی چاكسازیی نێو ھێزەكانی پێشمەرگە، بەپێی بەدواداچوونی ئێمە كاركردن لە پڕۆسەی چاكسازی خێراتر كراوە و چەند ھەنگاوێكی كرداری نراون، بەڵام ھێشتاش ماویەتی بگاتە ئاست خواستی ئێمە بۆ دروستكردنی سوپایەكی نیزامی”.

هەروەها رێڤینگ ھرووری، سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی “بڕیارە ژمارەیەك لیوای نوێی پێشمەرگە پێكبهێنرێن و ھەنگاوی زۆر نراون لەو بارەیەوە، كە بڕیارە ١٦ لیوای نوێ لە ھەردوو یەكەی حەفتا و ھەشتا دروست بكرێن و دوای پێكھێنانی ئەو لیوایانەش، ھەم ھێزەكان دەچنە چوارچێوەی سیستەمی وەزارەتی پێشمەرگە و ھەمیش ئەو یەكانە نامێنن”.

هەروەها سەرۆكی لێژنەی پێشمەرگە دەشلێـ”ھەموو لیواكانی سەر بە وەزارەت لە ڕووی پێداویستی و جلوبەرگ و خۆراكەوە یەك سیستەم جێبەجێ دەكەن، ئەمەش بە واتای ئەوە دێت دەبینە خاوەن ھێزێكی تۆكمەی سەربازی، كە لە كۆبونەوەی رابردوودا ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بەڵێنی ھاوكاریكردنیان پێ داوین لە كاتی دامەزراندنی ئەو لیوایانەی سەر بە وەزارەت”.

Back to top button