سه‌ركرده‌یه‌كی نزیك له عه‌مار حه‌كیم: گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی نێو ده‌ستوری عێراق بوونی هه‌رێمی كوردستانه
دوای ئه‌وه‌ی د. ڤیان سه‌بری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له تویتێكدا له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له باره‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوری عێراق نوسیه‌تی رێگا ناده‌ین ده‌ستور هه‌موار بكرێته‌وه كورد ڤیتۆی هه‌یه، له به‌رامبه‌ردا كه‌سایه‌تیه‌كی نزیك له عه‌مار حه‌كیم نوسیویه‌تی گه‌وره‌رتین هه‌له بوونی هه‌رێمی كوردستانه له ناو ده‌ستوردا.
د. سەلاح عەرباوی، کەسایەتییەکی نزیک لە عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی وەڵامی توویتێکی د. ڤیان سەبری نوسیوه‌تی”گەورەترین هەڵە لە دەستوور ئەوەیە هەرێمی کوردستانی کردووەتەوە دەوڵەت لەنێو عێراقدا”. ئه‌م هه‌لوێسته‌ی به‌رپرسه‌یكه‌ی ره‌وتی حیكمه كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا.
ئه‌م هه‌لوێسته‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی ره‌وتی حیكمه له كاتێكدایه كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه خۆپیشانده‌ران رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كانی پارێزگاكانی خواروو ناوه‌ڕاستی عێراقی گرتۆته‌وه‌و داوای هه‌موار كردنه‌وه‌ی ده‌ستور ده‌كه‌ن له كاتێكدا كێشه‌ی خه‌لكی بریتیه له نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و بێ كاری كه به هه‌مواری ده‌ستور چاره‌سه‌رناكرێت.