لە دوای پەیامەكەی گوتەبێژی یەكێتی ترس لە خیانەتێكی تر هەیە لەكوردستان
دوا بەدوای كۆنگرە رۆژنامەنووسیە لەناكاوەكەی یەكێتی ئەمرۆ پێنج شەممەی یەكێتی ترس و دڵە راوكێ لەناو خەڵكی كوردستاندا بڵاو بۆتەوە بەهۆی ئەوەی لەم دۆخی عێراقدا ئەگەری خیانەتێكی تری یەكێتی هەیە”.
لە تۆڕی كۆمەڵایەتیەكان بە فرەوانی ترس و دڵە راوكێ لەناو خەڵكدا بڵاو بۆتەوە بەوەی ترس هەیە لە یەكێتی كە هەرەشەی لە یەكپارچەی خاكی هەرێمی كوردستان كردووە، بەوەی ئەگەر پۆست و ئیمتیازاتی پێنەدرێت هاوهەڵوێست دەبێت لە گۆڕانكاری دەستوور بەنەمانی فیدراڵی لە عێراقدا”.
پێشتر ئەندامێكی رەوتی حیكمە لە لێدوانێكدا رایگەیاندووە كە هەڵەی ستراتیژی ئێمە ئەوەیە كە هەرێمی كوردستان لە دەستووری عێراقدا بوونی هەیە، لە ئێستاشدا یەكێـتی لەگەڵ جێگری قاسم سولێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس و موقتەدا سەدر و لایانەكانی دژە كوردستانی هاوهەڵوێستە و مەترسی هەیە یەكێتی جارێكی تر رێكەوتن لەسەر نەمانی كوردستان بكات”.
پێشتر گوتەبێژی یەكێتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی دا باسی لەوە كرد كە ئەوان گرینگی نادەن بە یەكپارچەی خاكی عێراق ئەگەر پشكی یەكێتی كە مەبەستی لە ئیمتیازاتە بۆ یەكێتی زیاتر نەكرێت”.
چاودێرانی سیاسی، پێیان وایە ئەم كۆنگرەی گوتەبێژی یەكێتی لەم كاتەدا بە قۆستنەوەی دۆخەكە دەبینین كە یەكێـتی بەهەرەشە لە یەكپارچەی خاكی هەرێمی كوردستان دەیەوێت دۆخێك دروست بكات، پەیامەكە بۆ خەڵكی كوردستان روونە”.
گۆڕانكاری لە دەستووری عێراق ترسی لە بوونی یەكێـتی لەم ئاڵوگۆڕە دەستووریە زۆر بوو چاودێرانی سیاسی لەو بارەیەوە پێیان وایە، یەكێتی پێشینەیەكی مەترسیداری لە فرۆشتنی خاكی كوردستان هەیە و بۆشی چۆتە سەر بۆیە ترسەكە زۆر ئاساییە، وە یەكێتیش ئەم دەرفەتەی لە زاری گوتەبێژی یەكێتی بە ئاراستەی جوڵەی ئامانجدار خستە روو.