مالكی له‌ هه‌موو شاره‌كانی خوارووی عێراق پێڵاو باران كراوه‌

خواكوڕك

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ نوری مالكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق و سه‌رۆكی كوتله‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ په‌رله‌مانی عێراق، گه‌شتێكی سیاسی بۆ شاره‌ شیعه‌نشینه‌كان ده‌ست پێكردووه‌.

گه‌شته‌كه‌ی ئه‌مرۆی مالكی تایبه‌ت بووه‌ به‌ سه‌ردانی كردنی چه‌ند شوێن و ناوه‌ندێكی تایبه‌ت له‌ به‌سڕه‌، به‌ڵام هه‌ر له‌كاتی گه‌شتنی به‌م شاره‌ تاوه‌كو ده‌رچوونی، هاوڵاتیان پێڵاویان بۆ به‌رزكردۆته‌وه‌.

له‌كاتی سه‌ردانی بۆ شوێنه‌كان خه‌ڵكه‌كه‌ به‌، خیانه‌تكار، تیرۆریست، گه‌نده‌ڵ، تاوانباری سپایكه‌ر، ته‌سلیمكه‌ری 1/3 خاكی عێراق، وێرانكه‌ر و هه‌روه‌ها چه‌ندین نازناوی دیكه‌ بانگی ده‌كه‌ن.

له‌ نوێترین ده‌ركه‌وتنی، مالكی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك شێخی به‌سڕه‌ له‌ هۆڵێك دانیشتووه‌ و سه‌رقاڵی وتاردانه‌، ‌ له‌ پشتیه‌وه‌ وێنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی شه‌هید محه‌مه‌د باقر سه‌دری باوكی موقته‌دا سه‌در هه‌یه‌ كه‌له‌سه‌ر زه‌وی دانراوه‌، له‌وێنه‌ی دووه‌م دیواری هۆڵه‌كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ وێنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی مالكی له‌ شوێنی وێنه‌كه‌ی سه‌در هه‌ڵواسراوه‌.

ئه‌م دوو وێنه‌یه‌ لایه‌نگرانی سه‌دری توڕه‌تر كردووه‌ و به‌شێك له‌ په‌یجه‌كانی نزیك له‌ ره‌وتی سه‌در و هه‌وادارانی، به‌ڵێنی سوتاندنی هۆڵه‌كه‌یان داوه‌، ئه‌گه‌ر به‌ زووترین كات روونكردنه‌وه‌ له‌مباره‌وه‌ نه‌دات.‌

15326419_1317140051683655_795777529244072494_n 15326577_1317140055016988_7516179602675690918_n

Back to top button