دەزگای میدیایی خواكوڕك ناوەرۆكی پرۆژەیەكی مەترسیدار ئاشكرا دەكات

ئەمرۆ پێنج شەممە 31ی ئۆكتۆبەر بەرهەم ساڵح سەرۆكی كۆماری عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی رێكەوتنێكی پێنج خاڵی لەگەڵ لایانە عێراقیەكان راگەیاند، لەم رێكەوتنەدا دەستووری هەمیشەی عێراق كراوەتە ئامانج، دەیانەوێت دەستوور هەموار بكەنەوە”.

بەگوێرەی رێكەوتنی لایانە عێراقیەكان لەگەڵ سەرۆككۆماری عێراق پێنج خاڵ خراوەتە روو، لەوانە:هه‌مواركردنی پێویستی ده‌ستوور، هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردن، ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌، چاكسازیی به‌په‌له‌ كه‌ ژیانی خه‌ڵك بگۆڕێت، پارێزگاریكردن له‌ خۆپیشانده‌ران.

چاودێرانی یاسایی هەمواركردنەوەی پێویستی دەستوور وەك لە خاڵێكی رێكەوتنەكەی نێوان سەرۆككۆمار و لایانە عێراقیەكاندا هاتووە بە مەترسیدار و پیلان دژی قەوارەی فیدراڵی هەرێمی كوردستان و مادەی 140 دەبینرێت”.

میدیاكانی یەكێـتی پێش باس كردن لە دەستوور باسیان لە هەمواری مادەی 140 دەكرد، لە ئێستادا باس لە گۆڕینی دەستووری عێراق و نەمانی فیدراڵیەت دەكەن”.

پرۆژەی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر دوو ساڵ بەر لە ئێستا پێكهاتبوو لە لامەركەزیەتی و پێدانی هەرێمێكی فیدراڵی بە یەكێتی، بەڵام دوای ئەنجام دانی خیانەتەكە لایانی بەغدا ئامادە نەبوون لە پێنج پاسەوان زیاتر لە بەردەم بارەگای یەكێـتی زیاتر بەم حزبە بدەن، ئەم رێكەوتنەش بە شانازی لەلایان یەكێتیەوە باسكرا و هیچ لەبارەوە نەكرا لەناو ئەو حزبە بۆیە لە ئێستادا ترسی بەكار هێنانەوەی ئەو باڵەی ناو یەكێتی هەیە لەدژی گەلی كوردستان”.

مەترسیەكانی پرۆژەی لەناو بردنی كوردستان بەم شێوەیە دەخرێتە روو..

یەكێتی رازی بكەن بە گۆڕانكار لە سیستەمی سیاسی عێراق لە پەرلەمانی بۆ سەرۆكایەتی بەمەش چەند كاتێك كەم دەسەڵات بدەن بە بەرهەم ساڵح لەبەرامبەر دا ئەویش كار بكات بۆ ئەم سیستەمی سەرۆكایەتی و هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی پەرەلمانی”.

رێكەوتنێكی تر هاوشێوەی 16ی ئۆكتۆبەر بكرێت لەنێوان لایانە نافەرمیەكانی عێراق و باڵی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر بە پێدانی بەڵێنی لامەركەزیەتی پارێزگاكان، كە تێیدا پۆلیس و پێشمەرگەی یەكێتی و فەرمانبەرەكانی مووچەی راستەوخۆ لە بەغداوە وەربگرن لەبەرامبەر بەشداری یەكێتی لە هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی دەستوری هەرێمی كوردستان و سیستەمی فیدراڵی عێراق و گەرانەوەی مەركەزیەت لە بەغدا”.

یەكێتی لە زاری گوتەبێژەكەی جۆڕێك لە بەشداری كردنی لەم پیلانگێریەدا ئاشكرا كرد.

لایانی دانووستاندنی یەكێتی كە پێشتر بەشداری خیانەتی گەورەی 16ی ئۆكتۆبەر بوون، تەنها دەستكەوتی شەخسی و بەبەشداری كردنی چەند كۆمپانیایەكیان بۆ گواستنەوەی نەوت لە كەركووك بۆ ئێران رازی بوون بە پێدانی كەركووك، لە ئێستادا یەكێتی بە دوو جۆڕ بیر لەم رێكەوتنە دەكاتەوە، كە دەسەڵاتێكی ماوە كەمی دەكەوێتە دەست كە بەرهەم ساڵح دەبێتە سەرۆكی كۆماری عێراق لە ئەگەری گۆڕانكاری لە عێراق و دوەم لە كاتی گۆڕێنی دا یەكێتی دەیەوێت راستەوخۆ مامەڵە  لەگەڵ بەغدا بكات و بەتەواوی خۆی لە هەولێر و دهۆك جیا بكاتەوە”.

پێشتر یەكێـتی لەگەڵ جێگری فەرماندەی قودسی ئێرانی دانووستاندنێكیان كردووە، بەگوێرەی زانیاریە نافەرمیەكان لە بەغداش لەگەڵ قاسم سولێمانی دانووستاندن كراوە.

 

Back to top button