داعش شوێنگرەوەی ئەبوبەکر بەغدادی دیاری کرد
دوای ئەوەی سەرۆکی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لەلایەن تیمێکی تایبەتی ئەمریکا لە سوریا کوژرا و هاوکات گوتەبێژی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستیەش لەلایەن هێزەکانی هەسەدە کوژرا، لە ئێستادا داعش گوتەبێژێکی نوێ بۆ رێکخراوەکە داناوەو، میدیاکانیش ڕایدەگەیێنن کە خەلیفەی نوێی داناوا.
بەپێی زانیاری میدیا جیهان، رێکخراوی داعش کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی پشتڕاست کردۆتەوەو خەلیفەیەکی نوێ هەڵدەبژێرێت بەناوی ئەبو ئیبراهیم هاشمی قوڕەیشی.
هەروەها داعش بە دانانای گوتەبێژی نوێ کوژرانی گوتەبێژی پێشووی پشتڕاست کردۆتەوە