سووده‌كانی گۆشتى ماسی
یه‌كێك له خۆراكه به‌سووده‌كان بۆ مرۆڤ گۆشتی ماسییه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بوونی رێژه‌یه‌كی زۆر ماده‌ی خۆراكيی و پڕۆتین له‌م خۆراكه بهسوودهدا، كه جه‌سته له چه‌ندان زیان ده‌پارێزێت.
ماسی بڕێكی كه‌م له چه‌وری تێدایه و رێژه‌یه‌كی زۆر له پڕۆتین له پێكهاته‌كه‌یدا هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر باشی ترشه چه‌وری ئۆمێگا سێ داده‌نرێت.
چەند سوودێکی گۆشتى ماسی:
1- خواردنی ماسی هه‌فتانه ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جه‌ڵته كه‌م ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها لووله‌كانی دڵ چالاك ده‌كات و په‌ستانی خوێن داده‌به‌زێنێت و رێژه‌ی كۆڵیسترۆڵی به‌سوود له خوێندا زیاد ده‌كات.
2- به رێژه‌یه‌كى بەرچاو هه‌ستیاریى سینگ و ره‌بۆ كه‌م ده‌كاتەوە.
3- ئازارى رۆماتیزم و ئه‌و نه‌خۆشییانه كه‌م ده‌كاتەوە كه به‌رگرى له‌ش لاواز ده‌كه‌ن.
4- رێگری ده‌كات له به‌رانبه‌ر نه‌خۆشییه‌كانى مێشك، وه‌ك نه‌خۆشى ئه‌لزه‌هایمه‌ر و پەرکەم و ره‌قبوون و زۆری تر.
5- ئه‌و ئافره‌تانه‌ى دووگیانن و به به‌رده‌وامى و به رێژه‌یه‌كى زۆر ماسى ده‌خۆن، رێژه‌ى ئه‌گه‌رى زوو منداڵبوونیان كه‌متر ده‌بێتەوە.
6- خواردنى ماسى رێگه‌یه‌كى زۆرباشه بۆ یه‌كسانكردنى رێژه‌ى شه‌كر له خوێندا و نه‌هێشتنى له‌ناكاو به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى ئه‌نسۆلین.