نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەرەوەی کۆماری چیك كۆ بوونه‌وه‌

وەزیری دەرەوەی کۆماری چیک “Tomáš Petříček” لە پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ تویتەر بڵاوی کردووه‌تەوە کە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکى هه‌رێمى كوردستان، لە قەتەر لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی گروپی بنچینەیی كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن، دیداریان ھەبووە.
زیاتر ئاشكراى كردووه‌،  یەکێک لە تەوەری گفتوگۆکان کردنەوەی لقی زانکۆی پەڵاچکی چیکی بووە لە ھەولێر.
شایه‌نى باسه‌ پێشتر، ڕۆژی سێشەمی ڕابردوو 29ى تشرینى یه‌كه‌م، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێمی کوردستان، پڕۆژەی کردنەوەی لقی زانکۆی پەڵاچکی چیکی حکوومی لە ھەولێر پەسەند کرد.

زانکۆی پەڵاچکی چیکی تەمەنی 750 ساڵە و لەسەر ئاستی زانکۆکانی دنیا لەڕێزبەندی 400 هه‌مین زانکۆکانە و دووەمین کۆنترین زانکۆی کۆماری چیکە.

Back to top button