به‌شار ئه‌سه‌د: تره‌مپ باشترین سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكایه و ئۆردو‌غان دزه
دواى حه‌وت ساڵ، جارێكى تر، بەشار ئەسەد سەرۆكی سووریا، لە میانی چاوپێكەوتنی لەگەڵ دوو كەناڵی وڵاتەكەیدا كه دوێنێ شه‌و بڵاو كرایه‌وه وه‌ك سه‌رۆك ده‌ركه‌وته‌وه، ڕاى گه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر توركیا خاكه‌كه‌مان جێ نه‌هێڵێت ناچارین هه‌موو بژارده‌یه‌كى له‌گه‌ڵ تاقى بكه‌ینه‌وه یه‌كه‌میان جه‌نگى نێوان دوو وڵاته.
بەشار ئەسەد رەخنەی تووندی لە ئەردۆغان گرت و گوتی: خەڵکانێکی تورک لەناو دامەزراوەی سەربازیی تورکیادان و رقیان لە ئەردۆغانە. گفتوگۆ لەگەڵ ئەردۆغان، جێگای شانازی نییە و بە گفتوگۆ لەگەڵ ئەردۆغان شەرەفمەند نابم. ئامانجی ئەردۆغان لەسەرەتای شەڕ دروستکردنی ناکۆکی بوو لەنێوان گەلی سووریا و تورکیا”. لەهەمانکاتدا گوتی: ” پەیوەندیمان باشبێت، یان خراپ، تورکیا دەوڵەتێکی دراوسێیە و هەیە.
سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان گوتی: ئەردۆغان بۆ دزی هاتووە، ئەی خۆ بۆ چاکە نەهاتووە. من گوتوومە ئەردۆغان دزە، شتی وڵاتی ئێمە دەدزێت. تورکیا دەیەوێت وا خۆی نیشانبدات، کە بڕیاردەری ناوچەکەیە.
له به‌شێكى گرنگى قسه‌كانیدات ڕوونى كره‌ده‌وه، كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، باشترین و ڕاستگۆترین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه كه به‌ئاشكرا مه‌رامه‌كانی خۆی ده‌رده‌خات له‌به‌رانبه‌ر هه‌ر لایه‌ن و وڵاتێك، به‌ڵام پێم وایه كه ئه‌مه‌ریكا له‌هه‌ر شوێنێك بێت داگیركه‌ره و ئه‌وانه‌ی هاوكاریشی ده‌كه‌ن خائینن.
سەرۆکی سووریا سەبارەت بە چارەنووسی کورد لەو وڵاتە گوتی: “بەشار ئەسەد: داواکارییەکانی پێکهاتەی کورد دەبێت لە جوداخوازی جیابکرێتەوە. لە گەڕانەوەی دەوڵەت دەبێت پێکهاتەی کورد لەبەرچاوبگیرێت. پەیوەندی کورد لەگەڵ دەوڵەت باش و نیشتمانی بوو”. بەشار ئەسد هاوکار رەخنەی لە هەسەدەگرت و گوتی: “بەشێکی کورد سیخووڕبوون و پشتیان بە ئەمریکا بەست، بەشار ئەسەد: چارەسەری کێشەکان دەبێت هەنگاو هەنگاو بێت
به‌شار ئه‌سه‌د ته‌مه‌ن /54 ساڵه/ له سووریا له دایك بووه، كوڕى سه‌رۆكى پێشووى سووریا حافز ئه‌سه‌ده، دواى باوكى له ساڵى 2000 وه بووه سه‌رۆكى سووریا، له ساڵى2011 به هۆى سه‌ركه‌وتكردنى خۆپێشانده‌ران و فه‌رامۆشكردنى گۆڕانكارى و ده‌ستوه‌ردانى ده‌ره‌كى جه‌نگ له سووریا هه‌ڵگیرسا و هێشته به‌شار ئه‌سه‌د هه‌وڵى مانه‌وه ده‌دات له ده‌سه‌ڵات. بۆیه له كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى به‌شار ئه‌سه‌د به هۆكارى سه‌ره‌كى جه‌نگه‌كه و به كوشتنى هه‌زاران كه‌س و ئاواره‌بوونى ملیۆنان كه‌س تۆمه‌تبار ده‌كرێت.