تەمەنی 34 ساڵە و شێوەی هێشتان وەك منداڵێکە

 

پیاوێکی چینی بەناوی تشۆ شەنغکای تەمەن 34 ساڵ دانیشتووی ناوچەیەکی دێهاتی لە ناوەڕاستی چین تووشی نەخۆشیەکی دەگمەن هاتووە و بووتە ڕێگر لە هاوسەرگیر کردنی لە دوای ئەوەی لە تەمەنی شەش ساڵیەوە لە کاتی یاری کردن لەگەڵ منداڵان بەردێکیان لە سەری داوە ئەمەش وای کرد تووشی خوێن بەربوون بـبێت لە مێشکی بۆیە ناچار لە نەخۆشخانە نەشتەرگەریان بۆ کرد

لەدوای نەشتەرگەریەکە چاك بوویەوە و ژیانی بۆ چەند ساڵێك ئاسایی بۆیەوە بەڵام خانەوادەکەی لە تەمەنی نــۆ ساڵی دا هەستیان کرد کوڕەکەیان گەشە ناکات بەڵکو لە هەر بەیەك جاری وەستاوە بۆیە هانایان بۆ پزیشکان برد و پاش چەند پشکنینێك بۆیان بەدیار کەوت غودەی مێشکی وەستاوە بۆیە گەشەناکات و تا ئێستا دەنگی وەك منداڵێك وایە و ئەندامانی جەستەشی گەشەیان نەکردووە بۆیە ناتوانی هاوسەرگیری بکات

سەرچاوە : سکای نیوز

Back to top button