سەرۆكی هەرێم: پیرۆزبایی لە شاری سلێمانی و سنە دەكات

 

دوای ئەوەی لەلایەن رێكخراوی یونیسكۆ، شارەكانی سلێمانی و سنە لە رۆژهەڵاتی كوردستان، لە ریزی 66 شاری داهێنەر لەسەر ئاستی جیهان دەستنیشان كران. سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پیرۆزبایی لە سلێمانی و سنە كردوو دڵخۆشی خۆی راگەیاند.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تویتێكدا لە تۆڕیی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: “دەستنیشانكردنی سلێمانی وەك شارێكی داهێنەری ئەدەبی لە یۆنسكۆ شانازییە و زۆر خۆشحاڵی كردم”.

هەر لە تویتەكەی سەرۆكی هەرێمدا هاتووە: “بە گەرمی پیرۆزبایی و دەستخۆشی له ئەدیبان و نووسەرانی سلێمانی خۆشەویست دەكەم. پیرۆزبایی و دەستخۆشی بۆ هونەرمەندانی سنەی ئازیز كە وەك شاری داهێنەری میوزیك دەستنیشان كرا”.

بە گوێرەی راگەیەندراوی یونسكۆ، شاری سلێمانی بۆ داهێنان لە بواری ئەدەب و شاری سنە لە بواری میوزیك وەكو دوو شاری داهێنەر دەستنیشان كراون.

Back to top button