
خۆپیشاندەران کێڵگەیەکی نەوتی لە باشووری عێراقیان داخست
بەیانی ئەمڕۆی هەینی خۆپیشاندەران کێڵگەی نەوتی بزرکانیـان داخست لە پارێزگای میسان کە دەکەوێتە باشووری عێراق و ڕێگرییان کرد لە هاتنە ژوورەوە و دەرچوونی کریکارانی نێو ئەم کێڵگەیە
لە لایەکی دیکەوە بەرپرسان لە بەندەری ئوم قەسر گوتیان هەموو چالاکیەکانی ئەم بەندەر کە تایبەتە بە کەل و پەلی بنەڕەتیەکان لە نزیك بەسرا وەستاون لە دوای ئەوەی خۆپیشاندەران دەروازەکانی هاتن بۆ بەندەرەکەیان داخست
سەرچاوە : شەفەق نیوز