ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی : هێزە ئەمنیەکانی عێراق بە بۆمبی نامـۆ خۆپیشاندەران دەکوژن

لە ماوەی پێنج ڕۆژ دا لە عێراق پێنج خۆپیشاندەر کوژران بە بۆمبی فرمێسك ڕێـژ کە کەللەی سەریانی بڕیوە ، ئەمە گوتەی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیە و داوای لە عێراق کرد بوەستیت لە بەکارهێنانی ئەو جۆرە بۆمبە نامۆیە و لە بەیاننامەیەك دا گوتی ئەم بۆمبە لــە بولگاریا و سربیا دروست کراون و جۆرێکی زۆر نامۆن و بەکار دێت بــۆ کوشتن نــەوەك بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران
 
لە چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی دا کە چالاکوانان وێنەیان گرتوون گەنجەکان نیشان ئەدات لەسەر زەوی کەوتوون پاش ئەوەی بۆمبەکان گەللەی سەری بڕیـون و لە چاو و گـوێ و لـۆتیـان دووکەڵ دەهێتە دەرەوە و بووە هۆی گیان لەدەست دانیـان و شایەنی باسە بۆمبی فرمێسك ڕێـژی ئاسایی کە پۆلیس لە هەموو جیهان بەکاری دەهێنیت کێشەکەی لە نێوان 25 – 50 گرامە بەڵام ئەوەی بەغـدا بەکاری هێـنا کێشی دەگاتە 220 – 250 گرامە واتە دە هێندەی بۆمبی فرمێسك ڕێژی ئاسـاییە
 
سەرچاوە : ستیپ نیوز
Back to top button