کۆنگرێسی ئەمریکا رەشنوسی لێکۆلینەوەو لەکار لادانی ترەمپی پەسەند کرد
دوای ئەوەی سەرۆک وەزیرانی ئۆکراینا لە وتارێکیدا ئاشکرای کرد کە دۆنالد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا داوای لێکردووە کارەکانی کۆمپانیای کوری جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان هەلبپسێرێت و ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا لە كۆنگرێسی ئەو وڵاتە ئەوبریاریدا لێکۆلینەوە لە ترەمپ بکات بە هۆی پێشێلکردنی یاساکانی وڵاتەکەی بۆیە پڕۆژە یاسایەی ئامادەکرد كە رێگە بە ئەنجامدانی چەند دانیشتنێكی بۆ لەكارلادانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا لە پۆستەكەی دەدات و لە دانیشتنێکدا پڕۆژەکەی پەسەند كرد.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا، كە زۆرینەی دیموكراتەكانی لەخۆ دەگرێت، یەكەم دانیشتنی تایبەت بە دەنگدان لەسەر پرۆسەی لابردنی ترەمپ ئەنجامدا و زۆربەی پەرلەمانتاران پشتگیری ئەو پرسەیان كرد و 6 لێژنە تێیدا بەشدارن, دواتر بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوەو لە بەیاننامەیەکدا رایگەیەندوە، بە پێی پڕۆژە یاسا پەسەندکراوە رێگە بە دەستپێكردنی قۆناغی ئاشكرای لێكۆڵینەوەكردن بۆ لەكارلادانی ترەمپ دەدات و دانیشتنەكانیش بۆ ئەو مەبەستە بە شێوەیەكی ئاشكرا بەڕێوەدەچن.
هەروەها پڕۆژەی لێکۆلینەوەو لە کار لادانی ترەمپ 232 كەس دەنگیان لە بەرژەوەندی ئەو پرۆژەی یاسایە دا، لەكاتێكدا تەنیا 196 كەس بەرهەڵستی ئەو پرۆژەیان كرد, هەروەها بە پێی پڕۆژە پەسەندکراوەکە شەش لێژنە پێکدەهێندرێن بۆ لێکۆلینەوە لە وانە: لێژنەی هەواڵگری، لێژنەی خزمەتگوزاریی دارایی، لێژنەی كاروباری دەرەوە، لێژنەی چاودێری و چاكسازی، لێژنەی نەفەقە و داهاتەكان و لێژنەی یاسایین.