سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پیرۆز بای لە سلێمانی و سنە دەکات
دوای ئەوەی یونسكۆ رایگەیاند کە شاری سلێمانی بۆ داهێنان لە بواری ئەدەب و شاری سنە لە بواری میوزیك وەكو دوو شاری داهێنەر دەستنیشان كراون. سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پیرۆزبایی لە رووناكبیر، داهێنەر و دانیشتووانی سلێمانی و سنە دەكات.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكی پیرۆزبایی نووسیویەتی: ” پیرۆزباییەكی گەرم لە رووناكبیر و داهێنەر و دانیشتووانی هەردوو شاری خۆشەویستی سلێمانی و سنە و پارێزگارەكانیان دەكەم بە بۆنەی دەستنیشانكردنیان وەك دوو شاری داهێنەر لە ئەدەب و میوزیك لە لایەن رێكخراوی یۆنسكۆوە.
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هیوای ئەوە دەخوازێت: ئەم دەسكەوتە ببێتە هاندەرێك بۆ پەرەپێدانی زیاتر بە بواری ئەدەب و هونەر و بزووتنەوەی رۆشنبیریی لە هەرێمی كوردستان”.