وەزیری دەرەوەی رووسیا: نابێت كورد هەست بكات كە هاوڵاتی پلە دوون لە سوریا
دوای هێڕشی داگیرکاری تورکیا لە رۆژ ئاوای کوردستان جگە لە شەهید بوون و بریندار بوونی سەدان هاوڵاتی مەدەنی بە سەدان هەزار هاوڵاتی سڤیل ئاوارەبوون, وەزیری دەرەوەی رووسیاش رایدەگەیێنێت كە پێویستە قەیرانی كورد لە سوریا نەبێتە هۆی زیاتربونی ئاڵۆزی و پشێویەكانی ناوچەكە، چونكی نایانەوێت رەوشی ناوچەكە بەرەو تەقینەوە بچێت.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا لەمیانی چاوپێكەوتنێكیدا لە كەناڵی میدیای وڵاتەكە رایگەیاند ” كەس نایەوێت بە هۆی قەیرانەكانی كێشەی كورد ناوچەكە بتەقنەوە چونكە كورد لە ئێران و عێراق دەژین و بەشێكەی زۆریشیان لە توركیان”.
وەزیری دەرەوەی رووسیا راشیگەیاند، “ناكرێت كێشەكانی كورد نادیدە بگیرێن، ئەوەش كێشەیەكە قەیرانەكانی سوریا تێدەپەڕێنێت، كەسیش پێی خۆش نیە كورد هەست بكات ئەوان گەلێكی پلە دو-ن”.