هاوکات لە گەڵ لێخۆشبوونەکان ئەمریکا گەمارۆی نوێ بە سەر ئێران دا دەسەپێنێت

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رۆژی پێنجشەممە هاوکات لە گەڵ سەپاندنی گەمارۆی نوێ بە سەر ئێراندا ، لێخۆشبوونەکانی بۆ بەردەوامی هاوکاری ئەتۆمی ناسەربازی لە گەڵ ئێران درێژ کردەوە .

 

بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گەمارۆ نوێیەکانی سەر ئێران بەشی ئاوەدان کردنەوە و بینا سازی دەگرێتەوە ، چوونکە ئەمریکا پەی وایە ئەم بەشە ڕاستەوخۆ لە ژێر ڕکێفی سوپای پاسدارانی ئێران دایە .

 

مۆرگان ئورتاگوس ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند ، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ئاشکرای دەکات  سەرەڕای سەپاندنی نوێ بە سەر ئێراندا بەڵام هاوکاریەکانی بەشی ئەتۆمی ناسەربازی لە گەڵ ئێران بەردەوام دەبێت .

 

لە کۆتایی ئەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە نابێت لە بیری کەیین سوپای پاسدارانی ئێران وەک گرووپێکی تیرۆریستی ناسێندراوەو بە پێی یاسای دژە تیرۆریزمی هەڵسوکەوتی لە گەڵ دەکرێت

Back to top button