ئەمریکا دەڵێت ، ڕێبەری نوێی داعش باش دەناسێت
رۆژێک لە دوای ئەوەی داعش کوژرانی ئەبووبەکر بەغدادی پشتڕاست کردەوە ، جێگرەوەکەشی ناساند ، هاوکات سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕادەگەێنێت هێزەکانی ئەمنی ئەمریکا ( ئەبو ئیبراهیم ئەلهاشمی ئەلقوڕەیشی ) ڕێبەری نوێی داعش باش دەناسن .
ترەمپ ئەمرۆ هەینی لە تویتێکدا نووسی ( داعش ڕێبەرێکی نوێی هەیە و ئێمەش زۆر باش دەزانین کێیە .
پشتڕاست کردەنەوەی کوژرانی ئەبووبەکر بەغدادی وناساندنی ڕێبەری نوێی داعش لە رێگەی ئاژانسی ( ئەعماق )ی سەر بە داعش بڵاو کرایەوە و( ئەبو ئیبراهیم ئەلهاشمی ئەلقوڕەیشی ) وەک جێگرەوەی بەغدادی ناساند .
کارناسانی بەشی تیرریستی لەو باوەڕەدان ناوێ جێگرەوەی بەغدادی ناوێکی خوازراوە ، هەر بۆیەش زۆری پێدەچێت تا بە تەواوی بناسرێت .