چەندین بەرپرسی عێراقی بە تۆمەتی گەندەڵی فەرمانی دەستبەسەرکرانیان ڕاگەیەندرا
دەستەی دەستپاکی عێراق ئەمڕۆ هەینی فەرمانی دەستبەسەر کرانی بۆ60 بەرپرس دەرکرد کە لە دۆسیەکانی گەندەڵیدا ناویان تۆمار کراوە ، تۆمەتباران لە پلەی وەزیر و ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و پەرلەمانتارانیش لە خۆ دەگرێت .
لەو بەیاننامەدا کە ئەمڕۆ هەینی بڵاو کراوەتەوە دەستەی نزاهەی عێراق ڕاشکاوانە باس لەوە دەکات دەستگیر کردنی ئەو 60 کەسە تۆمەتی گەندەڵی و بە فیڕۆدانی داهاتی گشتی عێراقە .
هەر لە بەیاننامەکەدا باس لەوە دەکات لە رۆژی 16 ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو ئەنجوومەنی دادوەری عێراق لە ڕێگەی لیژنەیەکی تایبەتی چاوەدێری ئەو بەرپرسانەی کردووە کە پۆستەکانیان بۆ بەرژەوەندی شەخسی و گەندەڵی بەکار هێناوە و بوونەتە هۆکاری سەرەکی قەیرانەکانی عێراق