ته‌قینه‌وه‌كانی ئیسته‌نبول و قاهیره فواد مه‌عسوم له‌خه‌و راده‌چڵه‌كێنێ
خواكوڕك
ئه‌مرۆ شه‌ممه 11/12/2016 فواد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌بۆنه‌ی هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌ی قاهیره و ئیسته‌نبوڵ، هاوخه‌می خۆی گه‌یانده سه‌رۆكی میسر و توركیا، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی عێراقیش رایده‌گه‌یه‌نن، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كانه‌وه سه‌رۆك خه‌وی زڕاوه.
تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی عێراقی، به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق به گاڵته‌كردن به خه‌ڵكی عێراق لێكده‌ده‌نه‌وه و ده‌ڵێن، ناكرێ رۆژانه ته‌قینه‌وه شاره‌كانی عێراق ده‌هه‌ژێنێ، سه‌رۆك هیچ ده‌نگی نه‌بێت به‌ڵام به‌هۆی به‌هۆی ته‌قینه‌وه له وڵاتێكی دیكه بێته ده‌نگ.
یه‌كێك له‌و په‌یجانه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له پۆستێكی دا له‌و باره‌وه ده‌ڵێت، “پایه‌به‌رزی ئازیز، رۆژانه له عێراق ته‌قینه‌وه رووده‌دات و جه‌نابت خه‌وتووی، چی بوو ئێستا هه‌ڵسایت و ته‌قینه‌وه‌كانی قاهیره و ئیسته‌نبوڵ له‌خه‌و رایچڵه‌كاندی”.