واشنتۆن:ئێران سەرچاوەی تیرۆرە

 

بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ، ئێران ڕەشترین وڵاتە كە پشتیوانی تیرۆر دەكات لە جیهاندا .

 

لە ڕاپۆرتەكەدا تیشك خراوەتە سەر هاوكاریەكانی تاران لە ڕوی سەربازی و دارایی بۆ گروپە تیرۆریستیەكانی وەك حزبوڵای لوبنانی و حەماسی فەڵەستینی و ئەوە ڕون دەكاتەوە كە ئێران هۆکاری  هەڕەشە و ئاڵۆزیەكانی رۆژهەلاتی ناوەراستە .

 

لە كۆتایی ڕاپۆرتەكەدا باس لە سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر تاراندا كراوە تا لەو ڕێیەوە تواناكانی ئێران لاوازتر بكرێن و فێر ببێت ڕێز لە یاسا نێودەوڵەتیەكان بگرێت

Back to top button