هۆک : ئێران 16 ملیارد دۆلاری بۆ میلیشیاچەکدارەکانی لە سووریا و عێراق خەرج کردووە

بەرپرسی دۆسیەی ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵیت ، واشنتۆن تائەو کاتەی ئێران ناچار دەکات بە دانووستان ، بەردەوام دەبێت لە سەپاندنی گەمارۆی زیاتر بە سەر ئەو وڵاتەدا .

 

برایان هۆک لە بەرنامەیەکدا لە کەناڵی ئەلعەرەبییە وێڕای ئەوەی گووتی واشنتۆن تا ئەو کاتەی ئێران ناچار بە دانوستان دەکات بەردەوام دەبێت لە سەپاندنی گەمارۆکان ، ئاشکراشی کرد ، تا ئیستا ئێران 16 ملیارد دۆلاری لە پێناو بەرژەوەندییە تیرۆریستیەکانی خۆی بۆ میلیشیا چەکدارەکانی لە سووریا و عێراق خەرج کردووە .

Back to top button