مەلا بەختیار: جێگەی داخە دەوڵەتانی عەرەبی ئێستاش پەیوەندییان لەگەڵ ئیسرائیلدا هەیە

خواكوڕك
لەدوای ئەوەی مەستەفا بەرغوسی، سیاستەڤان و نوێنەری یەكێك لە پارتەكانی فەڵەستین، لە كۆنفرانسی پارتە سۆسیالیستەكان گوتارێكی پێشكەشكرد باسی پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتانی ناوچەكەی لەگەڵ ئسرائیل كرد و پرسی بایكۆتكردنی كەلوپەلی هاوردەی ئیسرائیلی لەلایەن كۆمپانیاكانەوە پێشنیاز كرد, مەلا بەختیار لە وەڵامیدا دەلێت:” پێموایە نزیكەكان دەبێت دەستپێشخەر بن لە بایكۆتكردن.

مەلا بەختیار لە بەشێكی دیكەی گوتارەكەی دەڵێت:” لەڕووی سیاسییەوە تائێستا كورد هەڵوێستی روونی بەرامبەر بە ئیسرائیل هەبووە، پێموایە نزیكەكان دەبێت دەستپێشخەر بن لە بایكۆتكردنی كەڵ‌و پەڵی ئیسرائیلی، بەڵام ئەوەی جێگەی داخە دەوڵەتانی عەرەبی ئێستاش لەڕووی ئابووری، سیاسی، دیپلۆماسی و ئاسایشەوە پەیوەندییان لەگەڵ ئیسرائیلدا هەیە، ئەوان گوشارەكانیان لەسەر فەڵەستین زیاترە نەك ئیسرائیل، هاوكات لە چەندین پایتەختی وڵاتی عەرەبی كونسوڵخانە و باڵیۆزخانەی ئیسرائیل هەیە”.

بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی پێیوایە “ئەگەر بتوانن شەقامی عەرەبی بجوڵێنن لەگەڵ هێزە سیاسییە عەرەبییەكان بۆ گوشار خستەنەسەر حكومەتەكانیان، بۆ ئەوەی كەلوپەلی ئیسرائیلی بایكۆت بكەن، چونكە ئەوان كاریگەرییان لە كۆمپانیاكان زیاترە”.

لە كۆتایی گوتارەكەیدا مەلا بەختیار دەڵێت: ” ناكۆكی لەنێوان هێز و پارتە فەڵەستینییەكان، ناكۆكی زۆر قووڵن، بەو هۆیەشەوە بوونە یارمەتیدەری گەورەی ئیسرائیل لەڕێگەی ئەو ناكۆكی و كێشانەی نێوخۆتان لەنێوان فەتح و فەتح و لەنێوان حەماسدا، ئەمانە هەمووی ئازاربەخشن، ئازاری زۆر بە گەورەیی شۆڕش و تێكۆشان و گەلی فەڵەستین دەگەیێنن”.

Back to top button