شەپۆلێكی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی كاتەكاندا و نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبێت لە ناوچە شاخاوییەكان، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 23 و سلێمانی 20 و دھۆك 21 و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 25 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت.
کەشناسی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٢٣ و نزمترین ١٤ پلە دەبێت و سبەی بەرزترین پلە ٢٤دەبێت و نزمترین ١٥دەبێت.
سلێمانی، ئەمڕۆ، بەرزترین پلەی گەرما ٢٠ پلە دەبێت و نزمترین پلە ١٢ دەبێت، سبەی بەرزترین پلە ٢١ دەبێت و نزمترینی ١٣ پلە دەبێت.
هاوکات، ئەمڕۆ، لە دهۆک، بەرزترین پلەی گەرما ٢١ دەبێت و نزمترین ١٣ پلە دەبێت، سبەی بەرزترین پلەی گەرما ٢٢ دەبێت و نزمترین پلە ١٤ دەبێت.
هەر بە پێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ، لە کەرکوک، بەرزترین پلەی گەرما ٢٥ پلە دەبێت و نزمترینی ١٣ پلە دەبێت، سبەی بەرزترین پلە ٢٦دەبێت و نزمترین پلە ١٤ دەبێت.