باریکەی غەزە کەوتەبەر هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل
جروزالیم پۆست لە هەواڵێکی تایبەتدا ئاشکرای دەکات سەرلە بەیانی رۆژی شەممە فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئیسرائیل چەند شوێنێکیان لە باریکەی غەزە کردەئامانجی مووشەکەکانی خۆیان .
ئەم هێرشە وەک تۆڵەکردنەوەیەک بوو بۆ ئەو مووشەکانەی لە لایەن حزبووڵلای لوبنانەوە ئاراستەی ناو خاکی ئیسرائیل کران و زیاتر لە 100 جار زەنگی ئاگادارکردنەوە لە مەترسی بۆ هاووڵاتیانی ئیسرائیل دەنگی دایەوە .
سەرلە ئێوارەی هەینی 10 مووشەک لە باریکەی غەزەوە ئاراستەی ناو خاکی ئیسرائیل کرابوون ، بەڵام هاوکات کومبەزی ئاسنینی موشەک شکێنی ئیسرائیل توانی لە ئاسمان مووشەکەکان بتەقینێتەوە .
هاوکات جروزالیم ئاشکرای دەکات ئەو ناوەندانەی کراونەتە ئامانج شوێنی فەرماندەکانی حزبووڵلا بوون بەڵام هیچ زانیارییەک لە سەر کوژراوو بریندارەکان ئاشکرا نەکراوە .