شەش هاوڵاتی دیكەی سڤیل لە سووریا كوژران

لە ئەنجامی بۆردومان كردنی چەند گەڕەكێك لە لایەن فڕۆكەكانی ڕوسیا لە شاری ئیدلیبی سوریا شەش هاوڵاتی كوژران كە یەكێكیان منداڵە

 

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە سووریا  هەواڵی كوژرانی ئەو هاوڵاتیانەی پشت ڕاست كردەوەو ڕایگەیاند دوو لە كوژراوان ئەندامی یەك خێزانن و ئەگەری زۆرە ژمارەیەكی دیكەش كوژرابن و بووبن بەژێر دارو پەردوی بینا ڕوخاوەكانەوە

 

لە ڕابردووشدا بەهۆی بۆردومانی هێزەكانی ئاسمانی ڕوسیا دەیان هاوڵاتی سوریا بونەتە قوربانی

Back to top button