پەیامەكەی سەرۆك بارزانی و دۆخی مەترسیداری عێراق و چەند سەرنجێك
لە خۆپێشاندانەكانی عێراق دا چوار تەوەری سەرەكی دەخرێتە روو، كە هەر چوار دروشمەكە لە ئاماژەیەكی روونە بۆ سەردەمێكی تاریك و وێران تر لە عێراقدا سەردەردەكات، بە هێز بوونەوەی تەیاری تووندرەوی قەومی عەرەبی شیعی كە پێكاتوون لە گەرانەوەی سەردەمێكی زۆر تاریك تر لە سەردەمی سەدام حوسێن، ئاماژەی مەترسیدارن بۆ عێراق و بۆ گەلی كوردستانیش”.
پەیامەكەی سەرۆك بارزانی لەبارەی دۆخی عێراق و خۆپێشاندانەكانی روون ئاماژەی بەم مەترسیە كردووە كە سەرۆك بارزانی دەلێـ” بە دڵنیاییشەوە سیستەمی دیموكراسی زیاتر لە بەرژەوەندیی خەڵكی عێراقە نەك دیكتاتۆری و هەموو گۆڕانكارییەكیش پێویستە لە چوارچێوەی یاسا و میكانیزمە دەستوورییەكاندا بێت” لەم پەیامەدا سەرۆك بارزانی زۆر بە راشكاوانە و هەستیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەی عێراق دەكات و پێی وایە تەیار بوونی ئەم خۆپێشاندانانەی عێراق سەردەمێكی تاریكتر وەبەر عێراقی دەكات، ئەگەر ئاراستەكانی ئەو خۆپێشاندانانە بە ئەنجام بگات”.
ئاماژە مەترسیدارەكانی خۆپێشاندانی عێراق لە فووتێكردنی قەومی عەرەبی شیعی دا بانگەشە دەكات و بۆ چوار تەوەر كە هەر چوار تەوەر مەترسیدارن، لەوانە كە باسی لێوەدەكرێت گەرانەوەی سیادە بۆ عێراق و گۆڕینی سیستەمی سیاسی عێراق بۆ مەركەزیەت، هەروەها گۆڕینی دەستوور و گەرانەوە بۆ دیكتاتۆریەت وەك تاكە چارەسەر لە خواستی هەرە لە پێشی خۆپێشاندەرانە، كە ئەمەش مەترسیدارە لە سەر فرەی و فیدراڵی و بوونی هەرێمی كوردستان.
ئاراستەی بوونی خۆپێشاندەرانی عێراق بۆ ئەو ئامانجانە لەو فەزیخەتە گەندەڵی و فاشلەی 15 ساڵەی عێراقی دوای 2003 وە دێت كە ئەو نوخبە سیاسیەی عێراق بە دەوڵەتی نوێیاندا دووری، ئەگەرچی فەزیحەتی زۆر و گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاری سەرتاپای لەشی باشور و ناوەراستی ئەو دەوڵەتەی تەنیوە، بەڵام داواكاریەكانی خۆپێشاندان وەك بەدیل بۆ ئەم نوخبە سیاسیە، گەلێك مەترسیدار ترە لەوەی كە هەیە،
ئەگەرچی گۆڕانكاری بە ئاراستەی چارەسەری كێشەكان لە داخوازی خۆپێشاندەران هەیە، بەڵام دیدیی چارەسەر كردنی گرفتەكان بە تاریكی عێراق و دیكتاتۆری دەسپێرێت كە ئەمە مەترسیدار ترە وەك سەرۆك بارزانی لە پەیامەكەیی دا دەلێـ” سیستەمی دیموكراسی زیاتر لە بەرژەوەندیی خەڵكی عێراقە نەك دیكتاتۆری” وەك ئەوەی كە ئێستا داخوازیەكانی خۆپێشاندەران سیستەمی مەركەزی و دیكتاتۆریەت بە روونی هەیە”.
گەرانەوەی فكری قەومی عەرەبی شیعی یان سوونی لە عێراقدا مەترسیدارە لەسەر پێگەی هەرێمی كوردستان و قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان ئەوەندەشی كە كوردستان دەبێت لەو مەترسیانە تێبگات كە زەمینەی ناوەخۆی كوردستان لە روئیای یەكێتی دا بۆ بەغدا ئەوەندەی تر مەترسیدارە، چونكە ئەگەری هەیە یەكێتی بچێتە ژێر داخوازی ئەو دونیا مەترسیدارەی قەومیە شیعەیەكانی عێراق كە لە داخوازی خۆپێشاندەراندا هەیە، سەرە داویش دەركەوتوون كە یەكێتی لە ئێستادا كەوتۆتە جوڵە بەتەواوی ئەوەش لە كۆنگرەی رۆژنامەوانیەكانی گوتەبێژی یەكێتی دا بە ئاشكرا دەبینرێت و هەستی پێدەكرێت”.
لەناو خۆپێشاندەرانی دا كۆمەڵێك داخوازی هەن كە ئاماژە بە سیادەی عێراق و گۆڕینی دەستوور و سیستەمی سیاسی لە پەرلەمانیەوە بۆ مەركەزیەت، ئەمانەش نوخبەی قەومی عەرەبی شیعی داوای دەكات، ئەگەر ئەمانە جێبەجێ بكرێت بێگومان دۆخی كوردستان دەكەوێتە بەردەم مەترسیەكی گەورە، بەڵام پرسیار ئەوەیە ئایا ئێران رێگا بە عێراقێكی لەم جەشنە دەدات؟ بێگومان ئێران لە هەوڵی ئەوە دایە كە ئاراستەی بەغدا لە چوارچێوەی پرۆژەیەكی ستراتیژی دا قان بدات، بەڵام ئێران هەرگیز رێگا بە بوونی جارێكی تر سەر دەرهێنانی ئومەی عەرەبی شیعی نادات، چونكە ئەوە مەترسیداریشە بۆ ئێران بۆیە ئێران و هەرێمی كوردستاندا لەو خاڵەدا هاوبەشن، بەڵام ئەوەش مەترسیەكی گەورەیە، بە پرسین لەوە ئایا ئێران مل دەدات بە دروست كردنی ئەم دەوڵەتە؟ بێگومان بەڵێ بەڵام بە كۆمەڵێك مەرج كە ئەم ستراتیژە لە عێراق دا بۆ پرۆژەیەكی شیعی بەرفرەوان بێت نەك جارێكی تر سەردار بوونەوەی فكرەی قەومی عەرەبی شیعی لە عێراق.