ئیتالیا گەشتی فرۆکەوانی ( ماهان ئەیر ) ی ئێران بۆ وڵاتەکەی قەدەغە دەکات
بە پێی ڕاپۆرتی ڤێبسایتی ( نەشناڵ ) لە دوای گوشارەکانی ئەمریکا ، ئیتالیا بڕیاری دا گەشتی کۆمپانیای فڕۆکەوانی ( ماهان ئەیر ) ی ئێرانی بۆ وڵاتەکەی ڕابگرێت .
ئەو بڕیارەی ئیتالیا وەک سێیەمین وڵاتی ئەورووپایی بۆ ڕاگرتنی گەشتی ( ماهان ئەیر) ی ئێرانی لە دووای ئەوکاتەوە هاتە بوواری جێبەجێ کردن کە مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە مانگی ئۆکتۆبەردا سەردانی ئەو وڵاتەی کرد .
ماهان ئەیر ی ئێران کە لەلایەن ئەمریکاوە وەک هاوکاری سوپای پاسدارانی ئێران و سوپای قودسی دەرەوەی سنووری ئێران خراوەتە لیستی گەمارۆکانە ، دەرکەوتووە ئەو کۆمپانیای فڕۆکەوانییە بەردەوام سەردانی فرۆکەخانەکانی ( فییۆمیچینۆ ی رۆما و مالپێنسیای میلانی ئیتالیای کردووە .
بە بڕیاری کۆتایی ئاژانسی نشتیمانی ئاسمانی وڵاتی ئیتالیا لە رۆژی 15ی دیسامبەرەوە هەموو گەشتەکانی ( ماهان ئەیر ) ی ئێران بۆ ئەو وڵاتە ڕادەوەستێت .