خۆپیشاندەرانی عێراقی فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی دەکوژن

بە پێی ئەو زانیاریانەی لە ناسریەوە گەیشتۆتە دەست دەزگای میدیایی خواکوڕک ، ئەمڕۆ شەممە خۆپیشاندەارنی عێراقی یەک لە فەرماندەکانی حەشدی شەعبیان کوشت کە دەستی لە کوشتنی خۆپیشاندەراندا هەبووە .

 

فاڵح جابر کە ناسراو بوو بە ” ئەبوو سەجاد ” لە ماوەی دەست پێکردنەوەی خۆپیشاندانەکانی ئەم دوواییەدا ببوە هۆی دڵەراوكێی خەڵکی ناڕازی کە بەردەوام بێ سڵکردنەوە لە یاسا و داوا کاریە نێو دەوڵەتیەکان ، خەڵکی سڤیل ڕاستەوخۆ بە فیشەک دەپێکێت.

 

هەربەم هۆکارە کە تووڕە بوونی خەكلی بە شوێنەوە بووە ،  کاتێک ناتوانێت لە گەمارۆی خەڵکی نارازی دەربچێت ، گیانی لی دەستێنن و دەیکوژن .

 

Back to top button