ئێران داوا لە ئەمریکا دەکات بگەڕێتەوە ناو رێکەوتنی ئەتۆمی
عەبباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، رۆژی شەممە سەپاندنی گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکای بۆ سەر وڵاتەکەی ، کە بەشی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە دەگرێتەوە ، بە لاوازی حکومەتەکەی ترەمپ زانی کە نەیتوانیوە ڕێکارێکی گونجاوی دیپلۆماسی بەرێوە بەرێت .
هاوکات داوا لە ئەمریکا دەکات بگەڕێتەوە سەر ڕێکەوتنی ئەتۆمی و دەست هەڵگرێت لە سەپاندنی سزا دووپاتەکراوەکان
ئەمریکا رۆژی هەینی ڕایگەیاند بەشێکی بەرچاوی کۆمپانیاکانی ئەوەدانکردنەوەو بینا سازی ئێران دەخاتە لیستی گەمارۆ نوێیەکانی خۆی ، چوونکە ئەو کۆمپانیایانە راستەوخۆ کار بۆ سوپای پاسدارانی ئێران دەکەن و سەرچاوەی داهاتن بۆ ئەو گرووپە تیرۆریستیە