كۆبوونەوەی بارزانی و كارتەر دەستیپێكرد

خواكوڕك
لەدوای ئەوەی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، كارتەر بۆ تاوتوێكردنی هەنگاوەكانی داهاتووی شەڕی داعش گەیشتووەتە عێراق, وەزیری بەرگری ئەمریكا گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان و لە لایەن ژمارەیەك لە بەرپرسانی باڵای هەرێمەوە‌ پێشوازیلێكرا.

لە میانی سەردانەكەیدا بۆ هەولێری پایتەخت كارتەر لە بارەی پێشمەرگەوە رایگەیاند، پێشمەرگە توانی بە ئازایەتی خۆیان سەركەوتن تۆمار بكەن, هاوكات مەدالیای ئازایەتی بەخشییە چوار پێشمەرگەی كوردستان.

بە گوێرەی زانیارەیەكانی (خواكوڕك) ئێستا كۆبوونەوەی هەریەك لە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ئاشتۆن كارتەر وەزیری بەرگری ئەمریكا دەستیپێكردووە.

Back to top button