وەزارەتى دەرەوەى ئەڵمانیا داوا لە کوردانى ئەو وڵاتە دەکات سەردانى تورکیا نەکەن

دواى ئەوەى تورکیا هێڕشى داگیرکارى بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان دەست پێ‌کرد, کوردانى هەر چوار پارچەى کوردستان و رەوەندى کوردى دژ بە داگیر کاریەکە هاتوونەتە دەنگ بە هۆیەوە تورکیا لە هەوڵى دەستگیرکردنى هەموو ئەو کوردانەیە کە دژ بەو وڵاتە چاڵاکى ئەنجام داوەو سەردانى تورکیا بکەن دەستگیریان دەکات, بۆیە وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته داوای له‌و هاولاتیه كوردانه كردووه كه ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانیان هه‌یه، سه‌ردانی توركیا نه‌كه‌ن.
گۆڤاری دیر شپیگلی ئه‌ڵمانی له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوا له هاووڵاتییه كورده‌كان ده‌كات، ئه‌وانه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانیان هه‌یه، گه‌شت بۆ توركیا نه‌كه‌ن.
گۆڤاره‌كه ئاشكرایكردووه، له ماوه‌ی مانگێدا، 14 هاووڵاتی كورد كه خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانین له توركیا به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی “تیرۆر” ده‌ستگیر كراون.
هه‌ر له‌و راپۆرته‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، توركیا ناوی ئه‌و كوردانه‌ی لایه كه له ئه‌ڵمانیا له دژی ئه‌نقه‌ره چالاكی مه‌ده‌نی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.