هێزێکە ئەمنی هەڵدەکوتنە سەر ماڵی حەیدەر عەبادی و چواردەوری ماڵەکەیانی گرتووە

 

دوای دەست پێکردنی خۆپیشاندان لە چەند پارێزگایەکی خواروو ناوەڕاستی عێراق, حەیدەر عەبادی سەرۆکی فراکسیۆنی نەسر لە پەرلەمانی عێراق چەندین پەیامی توندی دژ بە حکومەتی بڵاو کردتەوەو تەنانەت لە پەیامەکانی تەشهیری بە سەرۆک وەزیران و تیمی کابینەی نوێ کردووە بە هۆیەوە هێزێکی ئەمنی هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق.

عەلی سەنید پەرلەمانتار لە فراكسیۆنی نەسر كە سەر بە حەیدەر عەبادییە ئاشكرایكرد، كە دوێنێ شەو هێزێكی چەكدار چوونەتە ناوچەی سەوز و چواردەوری ماڵی عەبادیان گرتووە. ئەو هێزە بێ ئەوەی هیچ لێكۆڵینەوەیەكیان لە خاڵی پشكنین لێ بكرێت، پەڕیونەتەوە بۆ ناوچەی سەوز.

پەرلەمانتارەکەی فراکسیۆنی نەسر ئاشكرایكردووە كە نازانرێت ئامانج لە چوونە سەر ماڵی عەبادی چی بووە، بەڵام بە هۆكاری ئەوە دادەنرێت كە عەبادی پشتیوانی لە خۆپیشاندەران دەكات بەرامبەر بە حكومەت, ئەمە لە کاتێکدا چەند میدیایەک بڵاویانکردۆتەوە کە بە هۆی چۆلنەکردنی ئەو خانووەی کە وەک سەرۆک وەزیران پێشتر لێی نیشتە جێ بوو ئەو هێزە چووەتە سەر ماڵی عەبادی چونکە خانووەکە مولکی گشتیە.

Back to top button