ئەنجومەنی دادوەری عێراق: هیچ یاداشتێكمان بۆ دەستگیركردنی نەداتەوە عەبادی, وەزارەتی ناوخۆ پەیوەندی دارە بەجێبەجێكردنی یاداشتەكانمان

 

دوای ئەوەی شەوی رابردوو هێزێكی ئەمنی هەلیكوتایە سەر مالی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشوی عێراق چواردەوری ماڵەكەیانی گرت, ئەنجومەنی دادوەری باڵا رەتی دەكاتەوە هیچ یاداشتێكی دەستگیركردنی عەبادی درابێتە هێزەكانی پۆلیس بۆ دەستگیركردنی.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق: لە بەیاننامەیەكدا لە بارەی دەستگیركردنی سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر حەیدەر عەبادی رایگەیاندووە كە هیچ یاداشتێكمان ئاراستەی عەبادی نەكردووە , وەزارەتی ناوەخۆ پەیوەندیدارە بە جێ بەجێ كردنی یاداشتەكانی دەستگیركردن

لە بەیاننامەیەك دا هاتووە هەر كاتێ لە ئەنجوومەنی دادوەری یاداشتێكی دەستگیركردن دەرحەق هەر كەسێك دەربچوێنیـت ئەوە لایەنە فەرمیەكانی وەزارەتی ناوەخۆ ئەركی جێ بەجێكردنی دەگرێتە ئەستۆ ئەم دەنگۆیانە پاش ئەوە هات كە دوێنێ شەو كۆمەڵە كەسێكی دەمامك دار گەمارۆی ماڵی عەبادییان دا لە ناوچەی سەوزی بەغــدا

سەرچاوە : شەفەق نیـوز

Back to top button