فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک:هەرچەندە هیچ متمانەمان بە ڕوسیا و ڕژێمی ئەسەد نیە، بەڵام پێویستە ڕێك بکەویـن

 

مەزلوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەمڕۆ شەممە لە گفتوگۆیەکی لەگەڵ ڕۆژنامەی لاریبۆبلیکای ئیتالی گوتی ناتوانین گرفتەکانی سوریا چارەسەر بکەین ئەگەر ڕێکاری سیاسی هەڵنەبژێرین ” هەرچەندە هیچ متمانەمان بە ڕوسیا و ڕژێمی ئەسەد نیە بەڵام پێویستە ڕێك بکەویـن و پێویستمان بە گرێنتیەکی پتەوە لە لایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتیەوە و بەتایبەتی وڵاتانی ئەورووپا

عەبدی گوتیشی ڕێکەوتنەکان بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لە ڕێگای مۆسکۆوە دەبیت کە هاوپەیمانی ڕژێمی ئەسەدە بەڵام ئێمە نابینە بەشێك لە ڕێکەوتنێك کە مافی بەرگری لە گەلەکمان و ئازادی سیاسی و بەڕێوەبردن و ڕۆشەنبیری تێدا نەبێت هەروەها لەگەڵ ئەمریکاش گفتوگۆمان کردووە و لەلای خۆیانەوە گرێنتیان بە ئێمە داوە بەڵام هەست بە خاوی دەکەین لە جێ بەجێکردنی

سەرچاوە : سکای نیـوز

Back to top button