سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی: هەڕەشەی وێرانکردن لە بالیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق دەکات بە بالیۆزخانەی شەیتان ناوی دەبات
دوای ئەوەی چەند جار بە مووشەک هێڕش کراوەتە سەر بالیۆزخانەی ئەمریکا سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی هەڕەشەی وێرانکردن لە بالیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق دەکات و بە بالیۆزخانەی شەیتان ناوی دەبات.
ئەبو ئالا وەلائی، سەرکردەی میلیشیای کەتائیب سەید شوهەدای عێراقی، کە گروپێکی توندڕەوی نێو حەشدی شەعبییە، لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر هەڕەشەی وێرانکردنی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا کردووە و باڵیۆزخانەی ئەمەریکای بە باڵیۆزخانەی شەڕ و شەیتان ناوبردووە.
سەرکردەی گرووپەکە بەڵێنیش دەدات، باڵیۆزخانەکە دەبێتە شوێنەوارێکی چۆڵ، ئەگەر ئاڵۆزی لە وڵات رووبدات، ئەو هەلوێستە دوای ئەوەیە کە چەکدارانمان تۆمەتبارکراون بە تەقەکردن لە خۆپیشاندەران.
پێشتر چەندینجار ئەو سەرکردەیەی حەشد، بە شانازییەوە خۆی بە سەربازێکی بچووکی خامەنەیی رابەری باڵای ئێران زانیووە و دژایەتی خۆی بۆ ئەمەریکا دەربڕیووە.