ترەمپ لە ڕۆژئاوای کوردستان من حەزم لە نەوتە و با هێزەکانی دیکەش سنورەکان بپارێزن

دوای ئەوەی ئەمریکا هێزێکی پێنج سەد سەربازی بۆ پاراستنی بیرەنەوتیەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕەوانەی ڕۆژئاوا کرد، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند حەزم لە نەوتە، با هێزەکانی دیکەش سنورەکان بپارێزن.

دۆنالد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دووپاتیدەکاتەوە؛ بۆ پارێزگاری کردن لە کێلگە نەوتیەکانی ڕۆژئاوا بەشێک لە سەربازەکانمان لە رۆژئاوای کوردستان دەهێڵێتەوە.

هەروەها تره‌مپ ده‌شڵێت: “حه‌زم له‌ نه‌وته‌ و هێزه‌كانمان كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی سووریا ده‌پارێزن و با هێزه‌كانی دیكه‌ش سنووره‌كان بپارێزن”.

دۆناڵد ترەمپ هەروەها راشیگەیاندووە: واشنتۆت بڕیاری داوە تێکەلی ناوچەی ئارام نەبێت ئەگەر چی رەجەب تەیب ئەردۆغان دەیەوێت سەردانی کۆشکی سپی بکات.

Back to top button