پارێزگاری هەولێر پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی هەردوو پارێزگای سلێمانی و سنە دەکات
دوای ئەوەی یوسنکۆ هەردوو پارێزگای سلێمانی وەک داهێنەی ئەدەب و سنە وەک داهێنەری میوزیک دەست نیشانکرد بەو بۆنەیە پارێزگاری هەولێر پیرۆزبایی لە هەردوو شاری سلێمانی و سنە دەکات دەکات
فرسەت سۆفی ، پارێزگاری هەولێر پەیمێکی بڵاوکردەوەو لە پەیامەکەیدا هاتووە” پیرۆزباییەکەی گەرم ئاڕاستەی دانیشتوان و نووسەر و ئەدیب هونەرمەندانی خۆشەویستی هەردوو شاری سلێمانی و سنە دەکەم بە بۆنەی دەستنیشانکردنیان وەک دوو شاری پێشەنگ لە پێشخستنی ئەدەب و میوزیکدا لە لایەن ڕێکخراوی یونسکۆوە ، “.
فرسەت سۆفی لە پەیامەکەیدا دەشڵێ”خوازیارم ئەم بۆنەیە هاندانی زیاتر بخاتە نێو بزاڤی ڕۆشنبیری و هونەری و، ببێتە پاڵنەرێکی تر لە پێشڤەچوونی بواری ڕۆشنبیری و هونەریی کوردی”.