8 هۆكار واده‌كات چه‌وری زیادده‌ له‌سه‌ر جگه‌رت كۆببێته‌وه‌

جگه‌ری مرۆڤ به‌ شێوه‌یه‌کی سروشتی خانه‌ی چه‌وری تێدایه‌ به‌ڵام له‌ ڕێژه‌ی ( % ٥ ـــ ۱۰ ) تێپه‌ڕناکات له‌ کۆی پێکهاتووه‌کانی جگه‌ر هه‌رکاتێک له‌و ڕێژه‌یه‌ تێپه‌ڕ بوو به‌ کۆبوونه‌وی چه‌وری جگه‌ر یان نه‌خۆشی جگه‌ری چه‌ور هه‌ژمار ده‌کرێت.

جۆره‌کانی چه‌وری جگه‌رو هۆکاره‌کانی :
1- نه‌خۆشی چه‌وری جگه‌ر به‌ هۆی کحوله‌وه‌ : له‌ ئه‌نجامی خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌ کحولیه‌کانه‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ ڕوو ده‌دات.
2- نه‌خۆشی نه‌خۆشی چه‌وری جگه‌ر به‌ده‌ر له‌ کحول : زۆر باوه‌ و هۆکاره‌که‌ی به‌ وردی نه‌دۆزاوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام له‌ ئه‌م حاڵه‌تانه‌دا ئه‌گه‌ر دروست بوونی زۆرتره‌ :
1-قه‌ڵه‌وی و زۆری کێش ، قه‌ڵه‌وی ورگ.
2- نه‌خۆشی شه‌کره‌ جۆری دووه‌م قۆناغی پێش شه‌کره‌.
3- به‌رزی کۆلیستڕۆڵی خراپ و چه‌وریه‌ سیانیه‌کان.
4-هه‌وکردنی جگه‌ر به‌ هۆی ڤایرۆسه‌وه‌ وه‌ک ڤایروسی هه‌وکردنی جگه‌ر جۆری سی
5- کۆنیشانه‌ی کیسی هێلکه‌دان.
6-کۆنیشانه‌ی میتابۆلیک یان کۆنیشانه‌ی ئێکس
7-سستی غووده‌ی ده‌ره‌قی ، تێکچوونی غووده‌ی نوخامی .
8-به‌رزی ئاستی ئاسن له‌ خوێن دا

Back to top button