لە بەغدا ڕێگا سەرەكیەكان داخران

 

لە ئەنجامی بەردەوام بوونی خۆپیشاندانەكانی بەغداد بۆ گۆڕینی دەسەڵات سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 3ی 11ی 2019 خۆپیشاندەران ڕێگا سەرەكیەكانی بەغدادیان داخست
 
حكومەتی عێراق ڕایگەیاند كە بەهۆی داخستنی ڕێگا سەرەكیەكانی بەغداد ناتوانن ئەو هاوڵاتیانەی كە بریندار دەبن بگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەو داواش دەكات كە هەرچی زووە خۆپیشاندەران ڕێگا سەرەكیەكانی بەغداد بكەنەوە
 
تا دێت ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی عێراق ڕوو لە هەڵكشانەو تا ئێستاش هیچ كام لە دەسەڵاتە سەرەكیەكانی عێراق ئامادە نین دەست لە كار بكێشنەوە
Back to top button